245 کەس لە پردێکەوە خۆیان هەڵدایە خوارەوە


وێستگە نیوز -

لە بەرازیل ٢٤٥ کەس لەسەر پردێکەوە خۆیان هەڵدایە خوارەوە، بۆئەوەی ڕیکۆردێکی نوێی خۆهەڵدان لە کتێبی گینسدا تۆمار بکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی بەریتانی، ئەو کەسانەی خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە، گوریسیان بە خۆیانەوە بەستبوو بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ نەکەونە ناو دەریاچەکەوە و زیانیان بەرنەکەوێت.

ئامانجی ئەو کەسانەی خۆیان هەڵداوەتەوە خوارەوە لە پردەکەی وڵاتی بەرازیل ئەوە بووە، کە ناویان لە کتێبی گینسدا بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار بکرێت.

پردەکە دەکەوێتە شاری هوتولاندیای وڵاتی بەڕازیلەوە، بەشداربووەکانیش بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە، توانیان بەو چالاکیە ڕیکۆردێکی نوێ لە خۆهەڵدان لە پردەوە تۆماربکەن.



PM:05:05:24/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو