مه‌حمود سه‌نگاوی هۆكاری شه‌ڕنه‌كردنی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز -
مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاری داوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره بكشێنه‌وه و شه‌ڕ نه‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه شه‌وی پێشووتر پارتی هه‌موو هێزه‌كانی كشاندووه‌ته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبیدا رایگه‌یاند كه "ئه‌مریكا پشتیوانی ئێمه بوو، ئاگاداری كردینه‌وه كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكه‌ن و تووشی شه‌ڕ بن پشتیوانی‌تان ناكه‌ین، ته‌نانه‌ت وتیان گه‌ر ریفراندۆم بكه‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ به‌غدا وتووێژ بكه‌ن، ئێمه به‌شداری وتووێژه‌كه‌ش ناكه‌ین و پێمان باشه له ئێستادا ریفراندۆم مه‌كه‌ن".
مه‌حمود سه‌نگاوی كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه ده‌ڵێت: "له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاخیر رۆژ بڕیارماندا بڕۆین به جه‌نابی كاك مه‌سعود بڵێین ئێستا كاتی ریفراندۆم نییه با نه‌یكه‌ین و قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كرێت، چونكه دنیا له‌گه‌ڵمان نییه و تووشی كاره‌سات ده‌بین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌ندێك براده‌ر كه قازانجه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو ریفراندۆم بكرێت له په‌نجه‌ی ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕین ره‌نگه یه‌ك نه‌فه‌ر بێت زیاتر زۆر سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندۆم بكه‌ین و سێ كه‌سیش بێده‌نگ بوو".
وتیشی: "ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه چوونه لای كاك مه‌سعود نه‌یانتوانی قایلی بكه‌ن ریفراندۆم نه‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێمه له 24ی مانگ وتمان نابێت ریفراندۆم بكه‌ین و پێشنیارێك هه‌بوو كاك مه‌سعود راگه‌یه‌ندراوێك ده‌ربكات و رایبگه‌یه‌نێت ئه‌و هه‌یه‌جانه‌ی خه‌ڵك كردی بۆ پشتیگری له ریفراندۆم، ئه‌وه ریفراندۆمه ئیتر ئێمه نایكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و دۆسته‌كانمان رازی بكه‌ین كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه وڵاتان پشتیوانیمان ناكات، ریفراندۆم ناكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "به‌داخه‌وه نامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی، نامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، نامه‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پشتیوانی دنیا و دۆسته‌كانیشمان گرنگ بوو بۆ ئێمه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانی ده‌ستبه‌ری بكه‌ین كاك مه‌سعود زۆر سووربوو له‌سه‌ر ریفراندۆم و ئێمه‌ش كه پشتگیریمان لێده‌كرد مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوو، گه‌ر ئێمه پشتگیریمان لێنه‌كردایه ره‌نگه كاك مه‌سعود بیوتایه من ویستم كورد بكه‌مه ده‌وڵه‌ت به‌ڵام حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان‌مان له‌گه‌ڵ نه‌بوو به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كه خاوه‌نی هێزه له رووی سه‌ربازییه‌وه و باجه‌كه‌یمان به‌مشێوه‌یه‌دا كه هه‌یه".
ئاشكراشیكرد كه "له كه‌ركوك هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدێكی زۆرمان دا، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، مه‌حمود سه‌نگاوی باسی له‌وه كرد كه "له ناوچه‌ی خانه‌قین و تبچ و قه‌ره‌ته‌په بێ شه‌ڕ كشاینه‌وه. له‌ڕێی دۆستێكه‌وه پارێزگاری دیاله په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم وتی پێمخۆشه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق و پارێزگار و نوێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی له عیراق دابنیشیت و بێنه مه‌نسوریه، وتم نایه‌م، پارێزگار پێشنیاری كرد بێنه به‌له‌دروز له باخه‌كه‌ی، وتم ئه‌وه‌ش نایه‌م، بێنه كوباشی له‌وێ داده‌نیشین".
وتیشی: "له كوبرا دانیشتنین ئه‌وان پێداگریان كرد له‌وه‌ی بێنه ئه‌و سنووره ساڵی 2003ی لێی كشانه‌وه، ئێمه وتمان نه‌خێر بۆ 2014/10/6 له كوێ بووین دێینه‌وه ئه‌وێ و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌یانی زوو فه‌رهادی ره‌فعه‌ت ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پێی راگه‌یاندم كه ئه‌مشه‌و عه‌بادی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دێنه شوێنه‌كانی 2003".
مه‌حمود سه‌نگاوی ئاشكراشیكرد كه "به داخه‌وه شه‌وه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو هێزه‌كانی له لیوا هاوبه‌شه‌كان و ناوشار و له هه‌موو شوێنه‌كان كشانده‌وه و هێزه‌كه‌ی ئێمه بوو به كه‌مینه و ده‌رفه‌ت نه‌ما بۆ خۆڕێكخستنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "نه‌كردنی شه‌ڕ له خانه‌قین و ئه‌و سنووره من به‌رپرسم لێی و بڕیارم داوه هێزه‌كانی ئێمه شه‌ڕ نه‌كه‌ن و پێموابوو شه‌هیدێكی زۆر ده‌ده‌ین".
PM:11:52:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 43024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت