بافڵ تاڵه‌بانی: به‌مزووانه وتووێژی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێده‌كه‌ین
بافڵ تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز –
بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند به كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رێگری كرا له رشتنی خوێنی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان، ئاشكراشیكرد كه به‌مزووانه وتووێژی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێده‌كه‌ن و خودی خۆی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مشه‌و بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فوڕات وتی: "پێشمه‌رگه بڕیارێكی راستی دا و له شوێنه‌كانی كشایه‌وه ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشتر وتووێژمان له‌گه‌ڵ عه‌بادی هه‌بووه له‌سه‌ر كێشه‌كانی كوردستان، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌مان له‌گه‌ڵ عیراق له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركوك نه‌بووه".
وتیشی: "رێز له بۆچوونی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌گرین".
بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كرد كه "به‌داخه‌وه به‌دیلی ریفراندۆممان ره‌تكرده‌وه كه شتی باشی تێدابوو، به‌ته‌نها هه‌ڵه‌ی مه‌سعود بارزانی نییه به‌ڵكو راوێژكاره‌كانی و به‌رپرسانی پارتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆم هه‌بووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته وتووێژ , كاری له‌پێشینه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی كێشه‌كانی كوردستان و كه‌ركوك و پێویسته وتووێژی جددی و بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی خۆرئاوا بكه‌ین و خه‌می هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت".
بافڵ تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد كه "خه‌می گه‌وره‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و به‌مزووانه وتووێژی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێده‌كه‌ین، پێموابێت خۆشم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌م".
روونیشیكرده‌وه "پێویسته به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا وتووێژه‌كانی ده‌ست پێبكات، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا و وڵاتانی دراوسێش وتووێژ ده‌ستپێبكات".
راشیگه‌یاند كه "دژی هه‌ر سیمایه‌كی توندوتیژیم و پێویسته خه‌می سه‌ره‌كیمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت".
سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی د.به‌رهه‌م ساڵح، بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "د.به‌رهه‌م كه‌سێكی ئازیزه و پێموایه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له هه‌ر پۆستێكدا بێت له حكومه‌تدا و له سیاسه‌تدا و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه پۆستی باڵا له هه‌رێم وه‌ربگرێت".
ده‌رباره‌ی دروستبوونی دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ كاره‌ساته بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كان و پێویسته هه‌موو حزبه‌كان هاوكار بن بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان و دژی دابه‌شكردنی شاره‌كانی كوردستانین".
وتیشی: "په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و به‌ریتانییه‌كان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی پته‌ومان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بێت".
ئاشكراشیكرد كه "هیچ لیستێكیان سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سلێمانی پێشكه‌شی به‌غدا نه‌كردووه".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم وتووێژ له‌گه‌ڵ جكومه تى به‌غدا بكات پێویسته سه‌رجه‌م حزبه‌كان وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو حزب و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆریان كردووه و كاره‌ساتی لێكه‌وتووه و پێویسته هه‌نگاوی جددی بنێن و ئه‌و هه‌ڵانه راست بكه‌نه‌وه".
له كۆتایی به‌رنامه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "په‌نابردنه‌به‌ر هێزی سه‌ربازی بژارده‌یه‌كی باش نییه و پێویسته په‌نا ببه‌ینه به‌ر وتووێژ، كورد و عه‌ره‌ب دوژمنی یه‌ك نین و پێویسته كورده‌كان یه‌كبگرن و وتووێژی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌نجام بده‌ن".
PM:11:26:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 23548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت