په‌رله‌مانتارێك: دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه دوو كێشه‌ی هه‌یه
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه به‌پێی یاسای بودجه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت، ده‌بێت حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات، به‌ڵام دوو كێشه‌ی هه‌یه.
د.به‌ختیار شاوه‌یس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له بابه‌تێكدا به‌ناوی "ئایا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دێت؟!" باس له‌وه ده‌كات كه پرسیاری زۆریان لێده‌كرێت له‌باره‌ی هاتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
د.به‌ختیار شاوه‌یس رایگه‌یاندووه كه "به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2017 له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت بۆ حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌بێت حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات".
د.به‌ختیار شاوه‌یس ده‌ڵێت: "ئێستا له‌دوای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو بیره نه‌وته‌كان به‌تایبه‌تی هاڤانا و بای حه‌سه‌ن گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی عیراق كه‌واته پێویسته مووچه بدرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌ڵام كێشه هه‌یه له دوو خاڵی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌م ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چونكه به‌پێی لیستی حكومه‌تی عیراق 680 هه‌زاره و له‌حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتره به‌مه‌ش ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه دوای ساڵی 2008 دامه‌زراون بێ مووچه ده‌بن كه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكرێت له رێگه‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تری و لیژنه‌ی پرۆفیشناڵی تایبه‌تمه‌ند".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دووه‌م كێشه‌ی سیاسی و ئیداری به‌وه‌ی كه ئایا گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوو لا ده‌ستپێده‌كاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌كرێت ئایا كه‌ی و چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت".
د.به‌ختیار شاوه‌یس راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر موچه بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها لێدوانی ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاسایه و ته‌نانه‌ت له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به فه‌رمی باسی ئه‌م بابه‌ته نه‌كراوه و زیاتر ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌یوروژێنن".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كاتێكدایه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ حكومه‌تی عیراق، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمی كوردستان كه نه‌وته كه‌مبووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر بیره نه‌وت گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق و به‌وپێیه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه به جۆرێك باس له‌وه ده‌كرێت له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه ته‌نها 160 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 23 رۆژ له مانگی تشرینی یه‌كه‌م (10) تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی هێشتا مووچه‌ی مانگی ئاب (8)ی وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌ش نه‌كردووه، جگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80.
PM:11:17:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 43108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت