سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندیی به‌ بارزانییه‌وه‌ كرد

‌ماکرۆن و بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ئیمانویل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بارزانییه‌وه‌ كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ماكرۆن نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخ و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا و داوای ئەوەی كرد كە هەردوولا دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ و پێكدادان دروست نەبێت.
ماكرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بارزانی، جەختیشی لەوە كردوه‌تەوە كە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان گفتوگۆ و دانوساندنە.

به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ لەو پەیوەندییەدا بارزانی بارودۆخ و روداوەكانی ئەو دواییەی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراقی بۆ سەرۆكی فەڕەنسا شیكردوه‌ته‌وە.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ "بڕیارە سەرۆكی فەڕەنسا لەمبارەیەوە لە هەوڵی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكانیان بكەن."

ر.ع


PM:10:06:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 12492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو