سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان ئامانجی سه‌ردانی تیله‌رسن بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه داوا له به‌غدا بكات به زووترین كات كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مشه‌و ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێَكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته شاری به‌غدا و بڕیاری له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆببێته‌وه.
عه‌بدولباری زێباری، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سه‌ردانی تیله‌رسن بۆ ئه‌وه‌یه به‌ڕوونی داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات كێشه‌كان به‌شێوه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌غدا، زێباری وتی: "ده‌بێت كاته‌كه كوردستان و به‌غدا دیاری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا پێداگیری ده‌كات كه به‌زووترین كات گفتوگۆ بكه‌ن، دیاره ئه‌مشه‌و تیله‌رسن گه‌یشتووه و ره‌نگه له رۆژانی داهاتوودا هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن".
له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، دوای هێرشی هێزه عیراقییه‌كان بۆ كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی هه‌رێم و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، نێوانی كوردستان و حكومه‌تی عیراق له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
PM:09:38:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 47648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت