له كه‌لار ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز – به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له كه‌لار ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه.
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، وتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی قه‌زای كه‌لار ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (كه‌ریم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) له‌دایكبووی 1983 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌و هاوڵاتییه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌س ئاگاداری نه‌بووه".
وتیشی:"به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو كێشه‌ی خێزانی بووه و چه‌ن مانگێكه به‌ته‌نها ده‌ژی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له رووداوه‌كه مه‌فره‌زه‌مان چوونه شوێنی ناوبراو ته‌رمه‌كه‌یان هێناوه‌ته به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان روونیشیكرده‌وه كه "به‌هۆی تێكچوونی ته‌رمه‌كه‌یه‌وه بڕیاره ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی بكرێت به‌مه‌به‌ستی بشكینین له‌سه‌رچۆنێتی گیان له‌ده‌ستدانی و پۆلیسیش ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردووه له‌سه‌رهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هاوڵاتییه".
PM:08:13:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت