تیله‌رسن گه‌یشته‌ به‌غدا

‌ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدا-ی پایته‌خت و بڕیاره‌ چاوی به‌ فوئاد مه‌سعوم، سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌ردانه‌كه‌ی ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر رانه‌گه‌یه‌دراوه‌ و له‌ناكاو بووه‌، ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا ئه‌مه‌ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی تیله‌رسن ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سازی بكات.

ئاژانسی رۆیته‌زر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوی به‌ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراقیش ده‌كه‌وێت و وه‌ك ئاژانسه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ دیاره‌سه‌ردانه‌كه‌ بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پشتیوانیی ئه‌مریكا بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق به‌تایبه‌ت دوای سازكردنی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی رابردودا.

ر.ع


PM:07:52:23/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 7516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو