په‌رله‌مانتارێكی پارتی: دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی چانسی سه‌ركه‌وتنی نییه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ دوو خولی دیكه واته هه‌شت مانگ درێژ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ بیرۆكه‌ی دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانیش ده‌ڵێت، چانسی سه‌ركه‌وتنی نییه، چونكه پێویسته به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانه بۆ ئیقاله‌كردنی حكومه‌تی ئێستا.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سبه‌ینێ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ هه‌شت مانگ واته دوو خول درێژ ده‌كرێته‌وه و حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمیش تا كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان كه هێزه عیراقییه‌كان كۆنتڕۆڵیان كردنه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی له هه‌وڵی دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانین.
سه‌باره‌ت به‌و بیرۆكه‌یه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی وتی: "ناتوانرێت حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دروست بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی بنكه فراوانی یه‌كڕیزی نیشتمانییه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌به‌ر هۆكاری سیاسی له حكومه‌تدا نییه ئه‌گینا له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌ر له حكومه‌تدایه، بۆیه ئه‌م حكومه‌ته ده‌بێت به‌رده‌وام بێت".
وتیشی: "حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی كاتێك دروست ده‌كرێت كه ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی له حكومه‌تدا بێت و ئه‌و لایه‌نه‌ش دۆڕا بێت، به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه چانسی سه‌ركه‌وتنی نییه، له په‌رله‌مانیش زۆرینه‌ی بۆ كۆناكرێته‌وه، چونكه پێویسته به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانه بۆ ئیقاله‌كردنی حكومه‌تی ئێستا".
ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، ورده‌كاریی ئه‌و حكومه‌ته نازانن و ده‌شیانه‌وێت گوێ بگرن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ بیانویه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته دروست بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی كوردستانیش رایگه‌یاند كه دۆخه‌كه باش ده‌بێت و كورد چه‌ندین جار كاتی سه‌ختی بڕیوه، ئێستا كاتی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر نییه و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كڕیزی به‌ره‌و ئه‌و كێشانه بڕۆین، دڵنیام به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وین، قسه‌ی زۆر هه‌یه بكرێت به‌ڵام با ئه‌وه بۆكاتی خۆی بێت.
PM:07:50:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 10128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت