ئێران له باره‌ی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌مریكای دایه‌وه
چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و میلیشیا ئێرانییەکان
وێستگه نیوز ـ
ئێران وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه كه باسی له‌وه‌كردبوو ده‌بێت میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له عیراق بچنه ده‌ره‌وه، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وانه عیراقین و بۆ كام وڵات بڕۆن".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و عیراقیانه‌ی راپه‌ڕین تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، بڕۆن بۆ كامه وڵات؟".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وه‌شی نووسیوه: "سیاسه‌تی ئه‌مریكا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و مه‌یلی ته‌نها بۆ پترۆدۆلاره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سعوودیه رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهێنان به داعش، پێویسته ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، پێویسته چه‌كداره بیانییه‌كانی عیراق و راوێژكاره ئێرانییه‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌و رێگه به گه‌لی عیراق بده‌ن سه‌رله‌نوێ كۆنترۆڵ بكه‌وێته‌وه ده‌ستی خۆیان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، رابه‌رایه‌تی هێزه ئێرانییه‌كان ده‌كات له عیراق و سوریا.
هــ. ر
AM:10:37:23/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 16768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت