هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوای یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان دەکات

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ماڵی مام جه‌لال-ی كرد و له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبووه‌وه‌ و له‌ دانیشتنێكدا تاووتوێی دۆخی سیاسی هه‌رێم و ته‌ئكیدیان له‌ هه‌نگاونان  بۆ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی نیشتمانی كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ لە سلێمانی، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سەردانی ماڵی مام جەلالی کرد و لەگەڵ  هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی، لێپرسراوی کاروباری دژایەتی تیرۆر کۆبووەوە.

بەپێی راگەیه‌ندراوی کۆبوونەوەکە، عەلی باپیر رایگەیاندووە: "ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال خەسارەتێكی گەورە بوو لە هەمووان كەوت". 

هاوکات ئاماژەی بە "سیاسەتی حەكیمانەی مام جەلال لە چارەسەری قەیران و كێشەكان لەپێناو ئازادی و دیموكراسیی و پێكەوەژیان بەرزنرخاندووە".

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و داهاتووی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا، هەردوولا رایانگەیاندووە: "پێویستە قەیران و كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكرێت، بەو جۆرەی ئاشتی و ئۆقرەیی سیاسیی و ئەمنیی بێتەكایەوە".

رۆژی سێشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی‌ نیشتمانی كوردستان له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌یشته‌وه‌ شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ڕێكرا و دواتر له‌ ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.

له‌ 6ی‌ نیسانی‌ 2005، مام جه‌لال بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ عیراق له‌ دوای‌ رووخانی‌ ڕژێمی‌ سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری‌ كوردیشه‌ له‌ مێژووی‌ عیراقدا.

هــ. ر


PM:11:22:22/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 9828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو