عه‌بادی گه‌یشته میسر
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا سەلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە گه‌یشته میسر.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشتوه‌ته كۆماری میسری عه‌ره‌بی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، له عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه ده‌ستیكرد به یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و له ریازی پایته‌خت چاوی به شا سه‌لمان و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه‌وت و ئه‌مڕۆش رێككه‌وتنێكی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیر شای سعودیه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
ر.ع
PM:06:04:22/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت