ئیسپانیا، حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی ئیسپانیا، حكومه‌تی ناوخۆیی كه‌ته‌لۆنیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاری داوه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له هه‌رێمه‌كه ئه‌نجام بدرێت و به‌مه‌به‌ستی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر بڕیاره‌كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسپانیا سێ كاتژمێری خایاند و دواتر ماریانۆ راژۆی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان مافه‌كانی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا و په‌رله‌مانی ناوخۆیی هه‌ڵناپه‌سێرن، به‌ڵكو ته‌نیا رێوشوێنی پێویست له‌به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌گرنه به‌ر.
راژۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان پێشنیار ده‌كه‌ن له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئه‌نجام بدرێت له كه‌ته‌لۆنیا.
له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه‌شه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا وتی: "تاك لایه‌نانه بڕیار دراوه و هه‌ڵوێستی دژ به یاسا گیراوه‌ته به‌ر و هه‌وڵ بۆ پێكدادان دراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راژۆی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆبێت ئه‌وا راسه‌وخۆ له یه‌كێتی ئه‌وروپا و رێكخراوی بازرگانی جیهانی ده‌رده‌كرێگ و ناوچه‌كه له رووی ئابووریه‌وه له‌سه‌دا 25 رووبه‌ڕووی هه‌ژاری ده‌بێته‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت ئه‌وا كارلس پویگدیمۆنت سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌ته‌لۆنیا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و به‌تۆمه‌تی دژایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌ستگیرده‌كرێت.
له ماوه‌كانی رابردوودا هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ریفراندۆمی ئه‌نجامدا بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام حكومه‌تی ئیسپانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی بوونه‌وه و پرۆسه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
AM:08:26:22/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت