جوانیشه.. كه‌چی وێنه‌كانی روگیری كردون
بوسبا و کوڕەکانی
وێستگه نیوزـ
بوسبا روی، ئه‌و خانمه ئیندۆسیه‌یه كه كێشه‌یه‌كی سه‌یری هه‌یه و مه‌سه‌له‌كه‌ش په‌یوه‌ندییبه وێنه‌كانییه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ركه‌س وێنه‌كانی ده‌بینێت، شرۆڤه‌ی خراپی بۆ ده‌كات.
بوسبا له جاكارتا-ی پایته‌ختی ئیندۆنسیا ده‌ژی و به‌به‌رده‌وامی وێنه‌كانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆمێنتانه‌ی كه بۆی دێت، ته‌نها ستایشی جوانییه‌كه‌ی ناكه‌ن، به‌ڵكو زیاتر تایبه‌تن به‌و دوو گه‌نجه‌ی كه هه‌میشه له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وانه‌ی وێنه‌ی بوسبا و دوو گه‌نجه‌كه ده‌بینن، هه‌میشه به هه‌ڵه تێده‌گه‌ن و وا ده‌زانن ئه‌و دوو گه‌نجه په‌یوه‌ندییه‌كی تریان له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌میشه بوسبا به‌هۆی ئه‌و كۆمێنتانه‌وه دوچاری روگیری بێت.
زۆرێك باوه‌ڕ ناكه‌ن بوسبا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یادی له‌دایكبونی 50 ساڵه‌ی گێڕاوه، كه‌س باوه‌ڕ ناكات ئه‌م خانمه ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی هه‌بێت، ده‌شڵێن ئه‌و دوو گه‌نجه هاوڕێی بوسبان، به‌ڵام وا نییه له راستیدا دوو گه‌نجه‌كه كوڕی ئه‌و خانمه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه له‌نێوانیاندا نییه وه‌ك زۆرێ وا تێگه‌یشتوون.
بوسبا به شانازیه‌وه ده‌ڵێت: "تا ته‌مه‌نم زیاتر هه‌ڵكێشت، گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌وم، راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆر دڵخۆشم، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌م (ده‌نیس و دانیال) گه‌وره بوون و ئه‌وه‌ی حه‌زم لێی بێت ده‌یكه‌م و خۆشی و باڵی به‌سه‌ردا كێشاوم، بۆیه پیرنابم و گه‌نج ده‌بنه‌وه".
بوسبا ئه‌و گه‌نجێتییه‌ی بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خواردنی ده‌ندروست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به هاوكاریی دوو كوڕه‌كه‌ی پیاده‌ی ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له ئه‌و ژیانه خۆشه‌ی كه تیایدا ده‌ژی، ئه‌م خانمه حه‌ز ده‌كات به نازناوی "ماما هادی" بانگ بكرێت و هه‌میشه خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانی ته‌ندروست و سه‌مامی زومبایه و سه‌رقاڵه به مه‌له‌وانی و یاریی (ریشه)وه.
ر.ع
PM:09:16:21/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 9520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت