به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ره‌و ریاز-ی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕێكه‌وت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به یاوه‌ری 10 وه‌زیر و 60 راوێژكار ده‌گاته ریاز".
پێشتریش روشدی ئه‌لعانی باڵیۆزی عیراق له سعودیه به رۆژنامه‌ی شه‌رقل ئه‌وسه‌تی راگه‌یاندبوو:" له‌و سه‌ردانه‌دا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعودی – عیراقی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزا ده‌كه‌ن و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ساز ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دواتر كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێده‌كات و له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ماجد ئه‌لقه‌سبی سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نی سعودی ده‌كات و سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلی سه‌رۆكایه‌تی لایه‌نی عیراقی ده‌كات.
باڵیۆزی عیراق له سعودیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه باڵایه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیر شای سعودیه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام ده‌درێت.
ر.ع
PM:05:40:21/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه