وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندیی به‌ بارزانییه‌وه‌ كرد

‌وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی ڕادەی بەریەككەوتنە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كەم بووە.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی و ئۆرسۆلا ڤۆندێرلیۆن، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كه‌ ئێواره‌ی  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ئه‌نجامدرا، هه‌ردولا بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عیراقیان تاوتوێ كرد و بیروڕا لەبارەی دوایین بارودۆخی مەیدانی و پێشهاتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق ئاڵوگۆڕ كرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە ڕادەی بەریەككەوتنە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كەم بووە و گرژییەكان پەرەی نەسەندووە. 

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلیۆن پێزانینی خۆشی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دوپاتكردەوە و جەختیشی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە بڕیاری گفتوگۆ و دانوساندن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دراوە.


PM:11:09:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 8720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو