ئهڵمانیا مهشق و راهێنانی پێشمهرگه بۆ سێ مانگی دیكه درێژ دهكاتهوه
وێستگه نیوزـ
ماوەی ئەو نێردانەی بە مەبەستی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عیراق پێکهێنراون و لە 31ی کانونی دووەمی 2018 کۆتایی دێت، تا 30ی نیسانی 2018 بەردەوام دەبێت.
ستیفن سیبێرت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلینی پایتەخت رایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی حەوت نێردە سەربازییەکە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا تا ماوەی سێ مانگی، ئهوهش دیکە بە مەبەستی پێدانی کات بۆ توانای بڕیاریدانی ئەو کابینەیەی حکومەت کە لە دوای هەڵبژاردنە گشتییەکان پێک دەهێندرێت.
سیبێریت ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی ئەڵمانیا بریاڕیداوە لە کۆتایی ئەمساڵەوە بۆ 31ی ئاداری 2018 ماوەی پێنج نێردە درێژ بکاتەوە، لەوانە: UNMISS کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودانی باشور کار دەکات، UNAMID لە سودان، UNAMA نێردەی مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییەکان لە ئەفغانستان، "MSO Sea Guardian” کە لە دەریای ناوەڕاست لەگەڵ ناتۆ کارد دەکات، نێردەی (Counter DAESH) لەگەڵ فڕۆکەی پشکنینی جۆری تۆرنادۆ کە لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بە ئەرکەکانیان هەڵدەستن.
سیبێریت تیشکیشی خستە سەر ئەوەی ماوەی نێردەی MINUSMA لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی هێنانەدی سەقامگیری لە مالی و ئەو نێردانەی بە مەبەستی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عیراق پێکهێنراون کە لە 31ی کانونی دووەمی 2018 کۆتایی دێت تا30ی نیسانی 2018 بەردەوام دەبێت.
هاوكات جێنس فلۆسدۆرف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەشدار بوو رایگەیاند کە بە هۆی پێشهاتەکانی ناوچە کێشە لە سەرەکان بە شێوەیەکی کاتی مەشق و راهێنانیان بە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان راگرتووە و بە پێی گۆڕانکاری لە پێشهاتەکان کە بە گونجاویان زانیووه، سەرلەنوێ نێردەکە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
ر.ع
PM:09:46:19/10/2017
ئهم بابهته 3540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت