شه‌ش حزبی توركمان میلیشیا و هێزی تائیفی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
شه‌ش حزبی توركمان رایده‌گه‌یه‌نن له چوارچێوه‌ی هه‌ستكردن به‌م به‌رپرسیارێتییه وه‌ك حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان، هێنانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره میلیشیا و هێزێكی تائیفی و ده‌ره‌كی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ش حزب و كۆمه‌ڵه‌ی توركمانی (كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانی، كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمانی، فراكسیۆنی توركمانی هه‌ولێر، پارتی دیموكراتی توركمانی، پارتی گه‌لی توركمانی، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان) راگه‌یه‌ندراوێكیان سه‌باره‌ت به دۆخی شاری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بڵاوكرده‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ وێَستگه نیوز نێردراوه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا رایانگه‌یاندووه، وه‌ك پێكهاته‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه‌ركوك كه ده‌رئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی تاكلایه‌نه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی لایه‌نێكی سیاسی ئه‌نجام دراوه، پێویسته له‌ژێر به‌رپرسیارێتییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان، ئاڕاسته‌ی سیاسی و ستراتیژی كوردستان ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆیه به هه‌ستكردن به‌م به‌رپرسیارێتییه وه‌ك حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان، هێنانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره میلیشیا و هێزێكی تائیفی و ده‌ره‌كی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كردووه، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه به‌لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌و شه‌ش حزبه ده‌ڵێن "له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه حزبی به‌ره‌ی توركمانی دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر بوونی پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه ده‌رده‌خات كه پێشمه‌رگه هێزیكی فه‌رمی ده‌ستوورییه و چه‌نده‌ها ساڵه به‌رگری له‌م ناوچانه ده‌كات و پارێزگاری له ماڵ و گیانی گشت نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی كردووه، لێره‌دا بۆ رای گشتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م حزبه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات نه‌ك پێكهاته‌ی توركمان".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و گوتاری سیاسی كوردستان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی گشت حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه. له كۆتایشدا ده‌ڵێن "له‌م كاته‌دا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان پیویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ماهه‌نگیدا بن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان چۆن ده‌خوازێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ین تاكو بتوانین به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه تێپه‌ڕێنین".
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران كوردی ئه‌و ناوچانه روویان له شاره‌كانی كوردستان كرد، به‌ڵام له ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شاری كه‌ركوك و زۆربه‌ی ناوچه‌كان كشانه‌وه.
PM:09:13:19/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت