بارزانی: بۆیان نییە تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت بگرن

‌بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی

وێستگه‌ نیوزـ

بارزانی پەیامێکی لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی کۆسرەت رەسول لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی بە‌غدا بڵاوکردەوە و دەڵێت:"هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات". 

رۆژی پێنجشەممە 19-10-2017، مەسعود بارزانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەم بڕیارەی دادگای رەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە روونی پێشان دەدات كە عەقڵیەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە، گەلێك رای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت، كەسێك رای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت، هەر ئەو عەقڵییەتەیە وای كردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیت".

بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت "با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن، بەڵام باش بزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی دیکەش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن".

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

رۆژی پێنجشەممە 19ی 10ی 2017 دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز كاك كۆسرەت رەسول جێگری گشتیی سكرتێری یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەركردووە بە تۆمەتی دەربڕینی رای خۆی لەسەر رووداوەكانی كەركووك.

ئەم بڕیارەی دادگەی رەسافە كە بڕیارێكی سیاسییە بە روونی پێشان دەدات كە عەقڵییەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەكە، گەلێك رای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەكۆمەڵ بدرێت، كەسێك رای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت، هەر ئەو عەقڵییەتەیە وایكردووە كەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.

با دەستەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێك دەدەن با بیدەن بەڵام باش بزانن تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت و تێكۆشەرەكانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.

مەسعود بارزانی
19ی 10ی 2017 


PM:08:16:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 9092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو