حكومه‌تی هه‌رێم قایله‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات


وێستگه‌ نیوزـ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی وتوێژ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عیراق تا لەسەر بنەمای دەستوری وڵاتەکە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ پـێنجشەممە کابینەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاش کۆبوونەوەی لە هەولێری پایتەخت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری، بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی پـێشوازی لە دەستپێشخەریەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عیراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق و لە چوارچێوەی شەراکەت و تەواوفوق.

پاشان داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد هاوکاریـیان بکات لە دەسـتپـێکردن و بەڕێوەچوونی وتووێژەکان.

عەبادی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی پـرسی ڕیفراندۆم کۆتایی ‌پـێهات و بوو بە مێژوو و ئێستا کاتی ئەوەیە لەسەر بنەمای شەراکەت لە یەک نیشتماندا و لە ژێر سایەی دەستور گفتوگۆبکەن، جەختی لەوەش کرد کە دەیەوت بە تەواوی دەسـتوری عیراق جێبەجێ بکرێت.

ر.ع


PM:08:05:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو