سوپای‌ پاسداران: دەوڵەتێکی‌ ئیسلامی‌ دروست دەکەین

‌حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران

وێستگه‌ نیوز ـ
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، مەیدانی شەڕکردنیان لە رووباری کارونەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و نیمچە دورگەی‌ عەرەبی درێژدەبێتەوە.

حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، مەیدانی شەڕکردنیان لە رووباری کارونەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و نیمچە دورگەی‌ عەرەبی درێژدەبێتەوە و دەوڵەتێکی ئیسلامی دروستدەکەن، هەموو ئەو پێشهاتانەش لە دیاردەیەکی نوێدا دەردەکەوێت و هاوسەنگی هێز لە جیهاندا دەگۆڕێت.

باسی لەوەشکرد، شەڕکردنی گەلی ئێران لەگەڵ ئەمریکادا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو بەهۆی سزاکانەوە دووهێندەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت چالاکییەکانی ئێران کەمبکاتەوە و سنورداری بکات.

ئەو وتانەی‌ سەلامی‌ دوای‌ ئەوە دێن کە ئەمریکا سزای‌ بەسەر سوپای‌ پاسداراندا سەپاند و هەڕەشەی‌ کشانەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی‌ ئێران دەکات.

هــ. ر


AM:10:50:19/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 15232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو