پۆلیسی كه‌ركوك: هه‌ر كه‌سێك چه‌كی پێبێت لێی ده‌سه‌نرێت، جگه له‌وانه‌ی كارمه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندین
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه هه‌ر هاوڵاتییه‌ك چه‌كی پێبێت لێیده‌سه‌نرێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه كارمه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ره‌تیكرده‌وه كه له شاری كه‌ركوك قسه‌كردن به‌زمانی كوردی قه‌ده‌غه كرابێت و رایگه‌یاند كه ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك باشه و به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر وتی: "هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ناو شار ده‌چنه ده‌ره‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن و كاریشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌بێت".
وتیشی: "هێزه‌كانی سوپای عیراق هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ناو شاره‌وه نابێت و دۆسێی ئه‌منی له‌ده‌ستی پۆلیسدا ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و بیپارێزن و "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هیچ چه‌كێكیان پێ نه‌بێت چونكه له بازگه‌كان لێیان ده‌سه‌نرێت جگه له‌وانه‌ی كه كارمه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقن".
راشیگه‌یاند كه "وه‌كو پۆلیس هێزمان بڵاوكردووه‌ته‌وه و سێ به‌شی هێزه‌كه‌مان له‌ناو شار ده‌هێڵینه‌وه و یه‌ك به‌ش له پشوودا ده‌بێت و داواش له و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانه ده‌كه‌ین كه كاره‌كانیان به‌جێهێشتووه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و سبه‌ینێ له ده‌وام نه‌بن ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و به كورتییه‌كه‌ی فه‌سڵ ده‌كرێت".
PM:06:06:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت