سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە


وێَستگە نیوز- پشتیوان جەمال
هەرچەندە شەوی رابردوو كۆبوونەوەكەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، بەڵام وا بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەكەی بكات و تیایدا سكرتێری نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانیش بكریت.

محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، سبەینێ پەرلەمان كۆبوونەوەی خۆی دەكات كە پێشتر سكرتێری پەرلەمان دەستی لەكاركێشایەوە، بۆیە سبەینێ بڕیارە سكرتێری نوێَی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

ناوبراو روونیكردەوە بڕیارە 1-11-2017 هەڵبژاردنەكانیش بكرێن بۆیە   تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمیش دەكرێت كە بەهۆی هاتنە پێشەوەی رووداوەكانی شاری كەركوكەوە هەڵبژاردن بكرێَن یان دوابخرێَن.

پێشتریش سەییاح كورەچی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، سبەینێ 18-10-2017 دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدی قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و دەستپێكردنی بانگەشەش سبەینێ كۆدەبنەوە و بڕیاری كۆتایی دەدەن.


PM:04:43:17/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو