شه‌ڕڤانان رققه‌یان به‌ته‌واوی له داعش سه‌نده‌وه
شەڕڤانانی سوریای دیموکرات
وێستگه نیوزـ
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، شاری رققه-ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی ناسراو به داعشیان له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه پاككردوه‌ته‌وه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه كه چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له رققه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كردوه، هاوكات ته‌لال سلۆ، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاند: "ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی رققه كۆتایی هاتووه و هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاره‌كه‌یان كردوه".
سلۆ راشیگه‌یاندوه كه ئێستا پرۆسه‌ی كێوماڵكردنی شاره‌كه بۆ بنبڕكردنی شانه نوستوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستیپێكردوه ئه‌گه‌ر هه‌بن، ئه‌مه جگه‌له پاككرده‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره له مین كه چه‌كدارانی داعش چاندویانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاته‌تحاڵێك به ئاژانسی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاڵای خۆیان له یاریگای رققه به‌رزكردوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش كۆتایی ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و شوێنه دوا مۆڵگه‌ی داعش بوو له رققه‌دا.
ر.ع
PM:03:47:17/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2554
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت