سه‌ری باش بۆ چاك نه‌كرد، ده‌لاكه‌كه‌ی كوشت
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی مۆسكۆ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تبار بووه به كوشتنی ئه‌و ده‌لاكه‌ی سه‌ری بۆ چاككردوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سه‌كه راوه‌دوی ده‌لاكێك به‌ناوی داستان ئه‌یدخانۆڤ ده‌نێت كه ته‌مخه‌نی 24 ساڵه و خه‌ڵكی ئۆزبه‌كستانه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێ ده‌دات، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه ده‌لاكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیكی قژی بۆ چاككردوه و هه‌موو كاره‌كه‌ش ته‌نها 200 رۆپڵ-ی روسی واته چوار دۆلاری تێچووه.
گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نتۆن بیلیاكۆڤ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵ له په‌رله‌مانی روسیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه روداوه‌كه له رۆژی هه‌ینی رابردوو بوو و له گوندی بیرفۆمایسكۆی مۆسكۆی نوێ رویداوه.
دوای ده‌سگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه بكوژه‌كه ناوی باڤڵه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و پێشتریش دۆسیه‌ی لای پۆلیس هه‌بووه.
چیرۆكه‌كه به‌وجۆره‌یه كه یه‌كه‌م رۆژی بكوژه‌كه چوه بۆ ئه ده‌لاك خانه‌یه و سه‌ری چاككردووه، بۆ رۆژی دواتری چوه‌ته‌وه هه‌مان شوێن و داوایكردوه ده‌ستكاری قژی بۆ بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌لاكه‌كه بوه‌ته بۆڵه‌بۆڵی و دواتر رایكێشاوه‌ته ده‌ره‌وه و سێ چه‌قۆی داوه له‌سه‌ر دڵی.
ر.ع
PM:08:21:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 17083
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت