فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران له سوریا كوژرا
لیوا عه‌بدوڵا خوسره‌وی، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی "فاتحین"ی ئێران لە سوریا
وێستگه نیوزـ
سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی گه‌وره فه‌رمانده‌یه‌كی سوپاكه‌ی به پله‌ی لیوا له شه‌ڕه‌كانی سوریا راگه‌یاند.
سایتی روسیا توده‌ی به‌پێی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه كه له شه‌ڕه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری حمسی خۆرهه‌ڵات له ناوه‌ڕاستی سوریا، لیوا عه‌بدوڵا خوسره‌وی، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی "فاتحین"ی ئێران كوژراوه.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس، خوسره‌وی خه‌ڵكیش شاری ئاراك-ی ئێران بووه و وه‌ك فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی "فاتحین"ی ئێران به‌رپرس بووه له پاراستنی مه‌زاره پیرۆزه‌كانی سوریا.
له مانگی ئابی رابردوه‌وه تائێستا پێنج فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران له سوریا كوژراون، له دیارترینی ئه‌و فه‌رماندانه‌ش لیوا مسته‌فا خوش محه‌مه‌دی كه له گورزێكی ئاسمانیی سوریا له نزیك سنوری سوریا و عیراق كوژرا.
هه‌ر له شه‌ڕه‌كانی سوریادا هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د تاد عه‌قید مورته‌زا حسێن پورشلمانی كوژراون كه دوو فه‌رمانده‌ی دیاری سوپای پاسدارانی ئێران بوو له سوریا.
ر.ع
PM:06:12:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2882
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت