هه‌سه‌ده: پرۆسه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ره‌قه كۆتایی هات
وێستگه نیوز –
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له شاری ره‌قه كۆتایی هات و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كداره بیانییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌دا به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پرۆسه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناو شاری ره‌قه كۆتایی هات.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی مه‌ده‌نییان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری ده‌هێنن.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نها ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له ره‌قه چوونه‌ته ده‌ره‌وه كه خه‌ڵكی سوریان و چه‌كداره بیانیه‌كان له ناو شاره‌كه‌دا ماون.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه له ئێستادا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له‌ناو شاری ره‌قه به‌رده‌وامه.
پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاری ڕەقە مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا، لە ٦ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و شەڕڤانان زیاتر لە سه‌دا 85ی شارەکەیان ئازاد كردووه و بەرەوپێشچوونەکانیان بەردەوامی هەیە.
AM:09:15:15/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2887
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت