وڵاتێكی پێشكه‌وتوی ئه‌وروپا ده‌یان هه‌زار ده‌ستی كاری پێویسته
دیمەنێک لە ستۆکهۆڵم- پایتەختی سوید
وێستگه نیوزـ
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌لێشاو په‌نابه‌ر روی تێده‌كات، كه‌چی ئابوریی سوید به‌رده‌وام به‌ده‌ست كه‌میی ده‌ستی كاره‌وه ده‌ناڵێنێت، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌دوای چه‌ند شاره‌زاییه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن و نایدۆزرنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ده‌یان هه‌زار شوێنی كار به‌تاڵ بێت.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه: به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی گشتیی دامه‌زراندن له سوید، له‌كۆی 15 كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی ئه‌و وڵاته 12 كه‌رتیان به‌ده‌ست ده‌ستی كار و كرێكاری شاره‌زا و كارامه و لێهاتوو ده‌ناڵێنن، ئاشكراشیكردووه كه كێشه‌كه به زه‌قی له‌دوای ساڵی 2000 له‌و وڵاته كه‌ڵه‌كه بووه.
حكومه‌تی سوید له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا چه‌ند رێوشوێنێكی وه‌ك لێخۆشبون له باج گرته‌به‌ر ئه‌وه‌ش بۆ هاندانی راهێنان و دوباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستی كار و فه‌رمانبه‌ران تا بتوانن له ئاست داواكاریی كۆمپانیاكاندا بن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌رگای به‌ڕوی هاتنی كرێكاری نوێ‌دا كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره، له مانگی ئابی رابردودا رێژه‌ی شوێنه به‌تاڵه‌كان بۆ كاركردن له سوید گه‌یشتوه‌ته 75 هه‌زار كه‌س، به‌راورد به ساڵی رابردوش رێژه‌كه 9% به‌رزبوه‌ته‌وه و له‌چاو دوو ساڵی رابردوشدا رێژه‌كه 41% زیادی كردووه.
سه‌ندیكای به‌ڵێنده‌رانی سوید كه نوێنه‌رایه‌تیی نزیكه‌ی 60 كۆمپانیا ده‌كات رایگه‌یاندوه كه نه‌بونی ده‌ستی كار به‌خراپی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی چالاكییه ئابورییه‌كانی ئه‌و وڵاته كردووه ، ئامارێكی مانگی حوزه‌یرانی رابردوش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه 75%ی كۆمیانیاكان به‌دوای كرێكار و ده‌ستی كاردا ده‌گه‌ڕێن و ناتوانن بیاندۆزنه‌وه.
له‌و كه‌رتانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر و ده‌ستی كار و شوێنی كاری به‌تاڵی له سوید زۆره، كه‌رتی په‌روه‌رده و بنیاسازییه، سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته بێكارن.
ر.ع
PM:11:46:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 11906
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت