قاسم سوله‌یمانی سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی کرد
وێستگه‌نیوز - فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له شاری سلێمانی سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كرد.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14-10-2017 قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لالی له گردی ده‌باشان كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی دانا.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:01:11:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت