به‌وێنه... پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له تاران
وێستگه نیوز –
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی، له شاری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێوه چوو.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردانی دانیشتووی تارانی پایته‌ختی ئێران و ئه‌نیستیتۆی كورد له تاران و هه‌ندێك له به‌رپرسانی دام و ده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له مزگه‌وتی جامیع له شارۆچكه‌ی قودس له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
AM:08:55:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت