وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی خسته لیستی تیرۆره‌وه
چەکدارانی سوپا پاسدارانی ئێران
وێستگه نیوزـ
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، پێشتریش ئه‌و وه‌زاره‌ته چوار دامه‌زراوه‌ی ئێرانی خستبووه لیستی سزاكانییه‌وه.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌تۆمه‌تی تیرۆر خستوه‌ته لیستی سزاكانییه‌وه، پێشتریش چوار دامه‌زراوه‌ی ئێرانی خستوه‌ته هه‌مان لیسته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مركیا ده‌سه‌ڵاتی زیاتری دا به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی سزای توندی نوێ به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
تره‌مپ سوپای پاسدارانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پشتیوانی له‌تیرۆرو چالاكیی تیرۆرستی ده‌كات، وتیی كه ئه‌و سوپایه ده‌ستی به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی ئابوریی ئێران‌دا گرتوه و بۆ بواری جه‌نگ و تیرۆر له ده‌ره‌وه به‌كاری ده‌هێنێت.
سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داواشی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌شی كرد سزای توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
ر.ع
PM:09:10:13/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5650
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت