تره‌مپ: ئێران رژێمێكی به‌دكاره‌ و سته‌م له‌ هاوڵاتیانی خۆشی ده‌كات

‌دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ ئێران رژێمێكی به‌دكاری ئایینیه‌ و سته‌م له‌ هاوڵاتیانی خۆشی ده‌كات.

له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، خراپترین رێككه‌وتنی ئه‌مریكا بووه‌، ئه‌و وڵاته‌ش رژێمێكی به‌دكاری ئایینه‌ و ته‌نانه‌ت سته‌م له‌ هاوڵاتیانی خۆشی ده‌كات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه‌ تره‌مپ پێشێلكاریی له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كردوه‌ و هانی توندتیژیش له‌ عیراق ده‌كات، هاوكات تیرۆر و ململانێكان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌وروژێنێت.

من رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ ستراتیژیه‌تێكی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین و هاوكاریی هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین كه‌ بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و موشه‌كیی ئێران و سزای زیاتر به‌سه‌ر تاراندا ده‌سه‌پێنین.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا داواشی له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی كرد پشتیوانیی واشنتن بكه‌ن له‌ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران و دامه‌زراوه‌ و ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه‌و سوپایه‌.


PM:08:04:13/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 3816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو