هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: قۆناغی راپرسی و ئه‌نجامه‌كانی تێپه‌ڕی و پێویسته قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
وێستگه نیوز –
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه قۆناغی راپرسی و ئه‌نجامه‌كانی تێپه‌ڕی و پێویسته له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكه‌ین.
ئه‌مڕۆ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و گه‌له‌كه‌كان رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و مه‌ترسی بووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت پاش ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كه".
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "قۆناغی راپرسی و ئه‌نجامه‌كانی تێپه‌ڕی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خاك و گه‌له‌كه‌ماندا قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین ئه‌وه‌ش به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و ده‌ستوور و ماده‌كانی بكرێنه بنچینه‌ی گفتوگۆكان".
داواش له هه‌موو لایه‌كی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان بخه‌نه‌سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
PM:07:40:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 12960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت