رێگاكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و موسڵ كرانه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز – ژیا محه‌مه‌د

‌رێگاكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاری‌ موسڵ كه‌ پێشتر داخرابوون، كرانه‌وه‌ و هاتووچۆ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمانێك رێگای نێوان هه‌ولێر و دهۆك-یان له‌گه‌ڵ موسڵی‌ داخست و به‌ وته‌ی‌ به‌رپرسێكی‌ پێشمه‌رگه‌ "له‌و ناوچانه‌ سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی جموجوڵیان هه‌یه‌ و نیه‌تیان باش نییه‌".

سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ موسڵ به‌وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ رێگاكانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ شاری‌ موسڵ‌ كرانه‌وه‌.

سه‌عید مه‌موزینی وتی‌: "له‌به‌ر هۆكاری‌ ئه‌منی‌ و بوونی‌ زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ جموجوڵی‌ سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی رێگاكان داخرابوون".

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری خازر به‌ وێستگه‌ نیوزی وت: "له‌ سێ ریانی به‌رتله‌وه‌ كه‌ كۆتا بازگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ و شاده‌ماری رێگای نێوان موسڵ و هه‌ولێره‌ داخراوه‌".

وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ حاڵه‌تی ئینزاردان، كه‌ زانیاریمان هه‌یه‌ له‌سه‌ریان، ره‌نگه‌ نیازیان باش نه‌بێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه‌ نیوز له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وتیشی: "پێشمه‌رگه‌ له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه‌ و له‌ سه‌نگه‌ره‌كاندایه‌ و هێزێكی تۆكمه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات هێزی زیاتر ره‌وانه‌ ده‌كرێت".


PM:06:50:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو