دادگا بێتاوانی له‌یلا زانای سه‌لماند
وێستگه نیوز -
دادگا بێتاوانی له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری شاری ئاگری له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" سه‌لماند كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار، دادگایی كرا.
دادگای سێیه‌می سزا قورسه‌كانی ئامه‌د، به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری له‌یلا زانا، دادگایی ناوبراوی كرد كه له دانیشتنی پێشوو به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار سكاڵای له دژ به‌رزكرابوویه‌وه و تیایدا داوا كرابوو 15 ساڵ زیندانی بكرێت.
به هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دادگا بڕیاری بێتاوانی له‌یلا زانای دا.
PM:06:17:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت