بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز –
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ بارزانی پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئێزدیانی كوردستان و جیهان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ریفراندۆمدا ئه‌وه‌تان سه‌لمانده‌وه كه هیچ هێزێك ناتوانێت ئێوه له گه‌لی كوردستان داببڕێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێزدیانی كوردستان و جیهان كرد و رایگه‌یاند كه "به بۆنه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ، پیرۆزبایی گه‌رمم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "كوردی ئێزدی هه‌میشه شانازی به كلتوور و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وایه‌تی و كوردستانییه‌وه ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌دا خه‌باتیان كردووه و قوربانییان داوه".
بارزانی ده‌ڵێت: "له ڕیفراندۆمی 52 ـی ئه‌یلوولیشدا جارێكی تر ئه‌وه‌تان بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لمانده‌وه كه هیچ هێزێك ناتوانێت ئێوه له گه‌لی كوردستان داببڕێت و بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتیمانییه‌تان ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی بارزانیدا هاتووه "هیوادارم جه‌ژنی جه‌مایێ و هه‌موو بۆنه ئاینییه‌كانتان به خۆشی بۆ بگه‌ڕێنه‌وه و به گوڕ و تینێكی زیاتر، خزمه‌تی گه‌ل و وڵات و ئایینه‌كه‌تان بكه‌ن".
PM:05:48:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت