وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌مریكا له‌ جموجۆڵی سەربازیی هێزەکانی عیراق ئاگادارده‌كاته‌وه‌


وێستگە نیوز -

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و کین کرووز، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هێڵەکانی تەماسی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا کۆبوونەته‌وە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هێزەکانی عێراق لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە شنگال، باکووری موسڵ و باشووری کەرکووک دەستیان بە جموجۆڵی سەربازیی کردووە و نیازپاکییەک لەو جموجۆڵانە نابینن.

هه‌روه‌ها داوای لە کۆنسوڵی ئەمریکاش کرد، رێگه‌ لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بگرن، کە ببێتە هۆکاری تێکچوونی رەوشەکە. لەبەرامبەریشدا، کۆنسوڵی ئەمریکا گوتی، لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشەکەن و داواشیکرد، هەمووان دانبەخۆیاندا بگرن و رێگەنەدەن رووداوی نەخوازراو رووبدات.


PM:03:57:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 5396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو