سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆن:تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی بانگەشە نییە
وێستگە نیوز -پشتیوان جەمال
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە وێستگە نیوزی راگەیاند ،تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن نیە.
راشیگەیاند ، ماوەی دیاریکردنی کاندیدەکانی پەرلەمان لە 9 بۆ 13 مانگ بوو بەڵام درێژکرایەوە تا 15 ی ئەم مانگە.
بڕیار وایه رۆژی 1-11-2017 هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێن، وە لە 15 ی ئەم مانگەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پیبکات ، هەر ئه‌مڕۆش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی تیر و پشكی بۆ قه‌واره سیاسییه‌كان ئه‌نجامدا.
PM:03:24:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت