به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه دوو ژن گیانیان له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2017، له سه‌ر رێگای ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په - كفری به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێله‌وه دوو كه‌س كه ئافره‌ت بوون گیانیان له ده‌ستداوه.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دووئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ناڤارا و سیترک لەسەر رێگای ناحییەی قەرەتەپە کفری رووویدا".
ده‌شڵێت: "لەئەنجامدا دوو سەرنشین کەهەردووکیان ئافرەتن و سەرنشینی سیتریکەکەبوون بەناوەکانی (حەمدە مەهدی کەریم) لەدایکبووی 1967 و (ئیسرا عه‌بدوڵا حسێن) لەدایکبووی 1968 گیانیان لەدەستدا و شۆفێر‌و سەرنشینێک بەسەختی برینداربوون پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی شەهید هەژارلەکەلارو چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".
هــ. ر
PM:03:05:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت