ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی مه‌زاری مام جه‌لالیان كرد
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلال-یان له ده‌باشان كرد‌و تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانا، دواتر سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد و سەرەخۆشیان لێکرد.
سەمیر هەورامی، سكرتێری رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، له لێدوانێكدا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ستافێكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی مەزاری مام جەلال-یان له ده‌باشان كرد ه تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانا.
وتیشی "پێدەچێت دوای سەردانەكە ستافەكەی ئەنجومەنی وەزیران سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوسه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد و سەرەخۆشیان کرد".
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:12:18:12/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت