نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا
هاوڵاتییان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتی سپیدان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگاكان له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی كۆبووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وێت، ده‌توانێت نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابین بكات".
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاداشته‌ی كه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ دابینكردنی نه‌وتی سیپی پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، ئه‌مڕۆ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارێزگاكانی هه‌رێم كۆبووه‌ته‌وه.
وتیشی: "نه‌وته‌كه هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت له رێگه‌ی بازاڕی جیهانییه‌وه ده‌یفرۆشێت، ئه‌و پاڵپشتیه‌ی پێشتر ده‌یكرد بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی، ئێستا ده‌ڵێت له‌تواناماندا نییه بیكه‌ین، بۆیه له مانگی یه‌كی 2016ه‌وه رایگرتووه".
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وتێت ده‌توانێت نه‌وتی سپی دابین بكات، ئه‌ویش به دابینكردنی نه‌وتی خاوی زیاتر بۆ هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی بازیان و كه‌ڵه‌ك، كه‌له ئێستادا به‌رهه‌می ئه‌و دوو پاڵاوگه‌یه ناتوانێت هه‌موو پێداویستی هه‌رێم له نه‌وتی سپی پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت نه‌وته خاوه‌كه له بازاڕی جیهانیدا ده‌فرۆشێت و ئه‌و بڕه پێویسته ناداته پاڵاوگه‌كان".
له باره‌ی هاتنی نه‌وتی سپی له به‌غداوه، ناوبراو بێ ئاگایی خۆی نیشاندا.
به‌هۆی دابین نه‌كردنی نه‌وتی سیپییه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تەوه و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی له بازاڕی ره‌شدا، هاوڵاتییانی ناوچه سارده‌كان و گونده‌كان، كه‌وتوونه‌ته بڕینه‌وه‌ی داری داستانه‌كان، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان دروست ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له حكومه‌ت كراوه به په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزێته‌وه.
PM:10:27:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 87349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت