نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕدا
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی داخستنی بازاڕدا به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات.
وتیشی: "100 دۆلار به 126 هه‌زار و 600 دینار بوو، له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 126 هه‌زار و 500 دینار و به فرۆشتن به 126 هه‌زار و 700 دینار بوو".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، 100 دۆلار به 126 هه‌زار و 750 دینار بوو.
هــ. ر
PM:05:59:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 7306
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت