پێشنیاز كراوه ناوی زانكۆیه‌كی هه‌رێم بۆ ناوی مام جه‌لال بگۆڕدرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
قایمقامیه‌تی كۆیه پێشنیازی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كردووه ناوی زانكۆكه‌یان بۆ زانكۆی مام جه‌لال بگۆڕن.
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ، قایمقامی قه‌زای كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، نووسراویان بۆ پارێزگاری هه‌ولێر به‌رز كردۆته‌وه تا له‌وێشه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌رزبكرێته‌وه بۆ گۆڕینی ناوی زانكۆكه‌یان بۆ ناوی (زانكۆی مام جه‌لال).
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ وتی: "ئه‌و پێشنیازه‌مان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه، یه‌كێكیان جه‌نابی مام جه‌لال به‌ردی بناغه‌ی زانكۆكه‌ی داناوه و هاوكاری دارایی كردووه".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ بنیاتنانی به‌ردی بناغه‌كه‌شی جه‌نابی مام جه‌لال ماڵه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكه كردووه، پاشان دكتۆرای فه‌خری له‌و زانكۆیه پێبه‌خشراوه، خودی جه‌نابی مام جه‌لالیش زانكۆیه‌ك بووه بۆ پێگه‌یاندنی سیاسه‌تمه‌داران".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێشنیازه‌كه قبوڵ بكات، قایمقامی كۆیه ده‌ڵێت: "پێموایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێره، زۆر ئاساییه له كۆیه زانكۆیه‌ك به‌ناوی جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه بێت".
زانكۆی كۆیه رۆژی 11-10-2003 له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانرا.
ئه‌و پێشنیازه‌ی قایمقامیه‌تی كۆیه دوای ئه‌وه دێت پاشنیوه‌ڕۆی 3-10-2017 سه‌رۆك مام جه‌لال له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و دوای زیاتر له 4 ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد، رۆژی 6-10-2017یش ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه كوردستان و له گردی ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
PM:03:38:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت