چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه له رۆژی جیهانیی كچاندا
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌رێكی كورد، له رۆژی جیهانیی كچاندا وێنه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ری بەبۆنەی ئەم رۆژەوە بۆ خوشكه فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ی کردووەتە دیاری.
ئاراڵ كاكل، رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌ری خەڵکی شاری هه‌ولێری پایته‌خت کە ئێستا نیشتەجێی فینلاندە، له وێنه‌كه‌دا خوشكه‌كه‌ی به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه تا بتوانێت له کاتی خۆپیشاندان و چالاکییەکانی دژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی وێنەیەکی شایستە بگرێت.
ئاراڵ له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند كه وێنه‌كه له 20ی كانونی یه‌كه‌می 2013 له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر سۆران عه‌زیز گیراوه كه ئامۆزای خۆیانه، ده‌شڵێت :له‌وكاته‌دا هاوكاریی "ره‌وێن"ی خوشكم كردوه تا بتوانێت له رۆژی شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆری كاوه گه‌رمیانیی رۆژنامه‌نوس، وێنه‌یه‌كی شایسته‌ی ئه‌و گردبونه‌وه‌یه بگرێت."
ئاراڵ ئاشكرایكرد كه ره‌وێن-ی خوشكی خوێندكاری ئاماده‌یی و خولیای فۆتۆگرتنی هه‌یه، چونكه هه‌ردوو براكه‌ی فۆتۆگرافه‌رن، وتیشی له رۆژی جیهانیی كچاندا وێنه‌كه‌م به‌بیر خوشكه‌كه‌م هێناوه‌ته‌وه و بۆم كردوه به‌دیاری.
ئاراڵ له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك سه‌باره‌ت به دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی نوسیویه‌تی: " لە رۆژی جیھانی کیژاندا، پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ھەموویان و بە تایبەتیش خوشکە ئازیزەکەم "رەوێن" و "دادە ژیانی خۆشەویست"، کە ببنە دەنگێکی کاریگەر لە کۆمەڵگادا."
PM:03:06:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 7435
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت