به‌ڤیدیۆ..وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سربیا گۆرانی بۆ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت
ئیفیتسا داتچیچ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سریبا
وێستگه نیوز ـ
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سریبا له ئێواره‌خوانێكدا و له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، گۆرانییه‌كی توركیی بۆ ئه‌رۆدغان وت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئیفیتسا داتچیچ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سریبا به مایكێكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان گۆرانییه‌كی توركی به‌ناوی Osman Aga بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری ده‌ڵێت.
هه‌ر له‌و ئێواره خوانه و له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌لیكسانده‌ر فۆچیچ، سه‌رۆكی سربیا و تامارا-ی هاوسه‌ریشی دانیشتون، ئاماده‌بوانیش به چه‌پڵه‌ی گه‌رم پێشوازییان له گۆرانییه‌كه كرد و كۆتایینان پێ هێنا.
ئه‌ردۆغان به سه‌ردانی دوو رۆژه چووه‌ته سربیا و له مه‌راسیمی پێشوازیدا هه‌ردوو سه‌رۆك دیاری‌یان به‌یه‌ك به‌خشی، ئه‌ردۆغان فه‌رشێكی فۆلكۆریی سربیای پێ به‌خشرا و ئه‌لیكسانده‌ر فۆچیچ-یش پاسیكلێك و یارییه‌كی شه‌تره‌نجی وه‌رگرت.
ر.ع
PM:12:23:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت