كوڕەك تیلیكۆم لەسەر بڕیارەکەی بەغدا رونکردنەوە دەدات


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای كوڕەك تیلیكۆم بڕیاره‌كه‌ی حكومەتی عیراق لەبارەی كۆمپانیاكانی مۆبایل بە ناڕوون دادەنێت كە باسی گواستنەوەی تٶڕەکانی پەیوەندی بۆ بەغدا دەكات.  

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته‌ وێستگه‌ نیوز، سیروان بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای كوڕەك تیلیكۆم رایگەیاند: بڕیارەكەی حكومەتی عیراق لەبارەی كۆمپانیاكانی مۆبایل ناڕوونیی تێدایە . 

وتیشی: "بۆ زانینی هۆكاری ئەو بڕیارە و وردەكاری زیاتر، نوێنەرانی ئێمە دەچنە بەغدا، چونكە ئێمە لە بنەڕەتدا بۆ كاركردن مۆڵەتمان لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە بەغدا وەرگرتووە و كوڕەك تیلیكۆم بڕیارەكانی ئەو دەستەیە جێبەجێ دەكات، ئیدی نازانین مەبەستی ئەو بڕیارە نوێیەیان چییە؟"

 سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای كوڕەك تیلیكۆم جەختی لەوەشكردەوە كه‌ هەر بڕیارێك لە بەغداوە دەربچێت، بۆ خزمەتكردنی بەشداربوووەكانیان لە عیراق ‌و هەرێمی كوردستان پێوه‌ی پابەند دەبن .  

رۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بەسەرۆكایەتیی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و بڕیاریدا سەرجەم تۆڕەكانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەند و بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.

ر.ع


AM:11:52:11/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 6712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو