ئێران: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سوپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆره‌وه، یارمه‌تی داعش ده‌دات
محه‌مه‌د باقر نوبەخت
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاتد كه ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته ناو بنكه‌ی سه‌ربازیی تیرۆریستانه‌وه ئه‌گه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران بخاته لیستی تیرۆره‌وه و به‌و شێوه‌یه یارمه‌تی رێكخراوی داعش ده‌دات.
محه‌مه‌د باقر نوبەخت وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی " ده‌بێت جیهان سوپاسگوزاری سوپای پاسدارانی ئێران بێت له جه‌نگیدا دژی تیرۆریستان به تایبه‌تی داعش".
وتیشی: " دواتر ئه‌گه‌ر له‌دژی سوپای پاسداران بوه‌ستێته‌وه و بیخاته لیستی تیرۆره‌وه ئه‌وا ئه‌مریكا ده‌چێته ناو بنكه‌ی سه‌ربازی تیرۆریستانه‌وه".
واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌هێزترین هێزی سه‌ربازی ئێران كه سوپای پاسدارانه بخاته لیستی تیرۆره‌وه و به‌نیازی پێشنیاركردنی ستراتیژییه‌كی فراوانتر و توندتره به‌رامبه‌ر ئێران.
AM:12:00:11/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4278
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت