له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، نوسینگه‌ی رۆژنامه‌انیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له رۆژی سێشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 لێدوانێكی شێرزاد ئازاد، به‌رپرسی پرۆتۆكۆله‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه رایگه‌یاندوه جوان فوئاد مه‌سعوم، كچی فوئاد مه‌سعوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق و سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار به ته‌له‌فۆن پێی راگه‌یاندووه كه فه‌رمانگه‌ی مه‌راسمیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار توانای ئه‌و كاره‌ی نییه و ناتوانێت ئاماده‌كاری بكات بۆئه‌وه‌ی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردن بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال له شاری به‌غدا رێك بكات.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "به‌ته‌واوی ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسی پرۆتۆكۆله‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه و داواش له میدیاكاران ده‌كات له‌پێناو خزمه‌تكردن به راستییه‌كان، پێش بڵاوكردنه‌وه هه‌واڵ له راستودروستیی هه‌واڵه‌كه‌یان دڵنیا ببنه‌وه."
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه جوان فوئاد مه‌عسوم، سكرتێری شه‌خسیی سه‌رۆك كۆماره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانگه‌ی مه‌راسیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراقه‌وه نییه.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:09:43:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5164
جار خوێنراوه‌ته‌وه