به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، كه‌متر له دوو مانگی دیكه ده‌بێت سكرتێری نوێی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرێت
وێستگه نیوز -
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌متر له دوو مانگی دیكه ده‌بێت سكرتێری نوێ هه‌ڵبژێردرێت.
دوای ته‌واوبوونی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی سكرتێری نوێ له‌و حزبه دێته پێشه‌وه و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرێت.
ماده‌ی 28 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دوو خاڵدا باس له هه‌ڵبژاردن و جێگره‌وه‌ی سكرتێری گشتی ده‌كات به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌كاتی له كار نه‌مانی سكرتێری گشتی به هه‌ر هۆیه‌ك بێت، له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌بێت كۆنگره‌ی نا ئاسایی ببه‌سترێت.
دووه‌م: جێگری سكرتێری گشتی تا به‌ستنی كۆنگره‌ی نا ئاسایی ئه‌ركه‌كانی سكرتێری گشتی جێبه‌جێ ده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌ڕێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
PM:08:47:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت