سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵپه‌سارد
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی له ئیسپانیا و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵپه‌سارد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ وتووێژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسپانیا بڕه‌خسێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كارلیس بۆچیمۆن سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا له دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌یدا، ته‌حه‌دای حكومه‌تی ناوه‌ندی مه‌دریم و دادگای ئیسپانیای كرد و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌ی له ئیسپانیا راگه‌یاند.
سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا وتی: "گەلی ئێمە بڕیاری سەربەخۆیی داوە و بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین".
وتیشی: "له‌پێناو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسپانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌په‌سێرین".
پێشتر حكومه‌تی ئیسپانیا هۆشدارییه‌كی توندی دایه سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا و داوای لێ‌كرد هه‌نگاوی تاكلایه‌نه نه‌نێت و بارودۆخی ئه‌و وڵاته ئاڵۆز نه‌كات.
هاوكات دۆناڵد توسك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا هانی سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیای دا خۆی به‌دوور بگرێت له هه‌ر بڕیارێك كه "وتووێژه‌كان ئه‌سته‌م بكات".
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا، حكومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له رۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌دا ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه ئه‌نجام دا و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌دا 43ی ده‌نگده‌ران به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه كه 2.28 ملیۆن كه‌س ده‌كات و سه‌دا 90.18 به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه.
PM:08:41:10/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 5481
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت